2 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
بەشێک لە دۆستەكانی مالیكی پاشەكشەیان لێ كردووە و بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێن
پەیام
دۆخی عێراق ئاڵۆزە و بە تونێلێكی تاریكدا گوزەر دەكات، ئەمریكاش لە فشارەكانی بەردەوامە و ڤیتۆی لەسەر نووری مالیكی وەك كاندیدی سەرۆكوەزیران هەیە، بەڵام هێشتا مالیكی ملی نەداوە و سوورە لەسەر خۆكاندیدكردن.
بەپێی زانیارییەكان بەشێك لە دۆستەكانی مالیكی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە پشتیوانیكردنی ناوبراو كشاونەتەوە و تاوتوێی جێگرەوە دەكەن. لەم دۆخەشدا كەرتی ئابووریی عێراق لە مەترسییەكی ڕاستەقینەدایە و ئەگەری سەپاندنی سزا بەهێزە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە