2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: جهنگ؛ ههناردهی نهوت و بهرههمهێنانی خاو كردوهتهوه
پهیام
وەزارەتی نەوتی عێراق پشتڕاستیکردەوە کە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەکردن، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی لە وڵاتدا کەمکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوت ئاشکرایکرد کە داخرانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە گەورەکاندا، بەڵام ئەمە کارناکاتە سەر دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ناوخۆی وڵات.
جەختیش دەکاتەوە کە سەرجەم پاڵاوگەکانی باکوور، ناوەند و باشوور بە تەواوی توانای خۆیانەوە بەردەوامن لە کارکردن بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین، گاز و نەوتی سپی، تاوەکو پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دابین بکەن.
ئەم زانیاریانە لە کاتێکدان کە لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی ئاشکرایکرد عێراق دەستیکرد بە راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین کێڵگەکانیدا لەگەڵ پڕ بوونی تانکییەکانی عەمبارکردن، هەروەها ئامادەکاری دەکات بۆ وەستاندنی نزیکەی ٣ ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا لە ئەگەری بەردەوامبوونی قەیرانی گەرووی هورمز
لەلایەکی دیکەوە، سەکۆى "ئیکۆ عێراق" بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاندووە، بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی ڕومێڵا و کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق ڕۆژانە ١٢٨ ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە