1 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی نەوتى عێراق زیانەکانى داخرانى گەروى هورمز ئاشکرا دەکات
پەیام
وەزارەتی نەوتی
عێراق پشتڕاستیكردەوە، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەكردن، بەرهەمهێنانی
نەوتی خاوی لە وڵاتدا كەمكردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا
وەزارەتی نەوت ئاشكرایكرد كە داخرانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی كەم بوونەوەی بەرهەم
هێنانی نەوتی خاو لە كێڵگە گەورەكاندا، بەڵام ئەمە كارناكاتە سەر دابینكردنی سووتەمەنی
بۆ ناوخۆی وڵات.
جەختیش دەكاتەوە كە سەرجەم پاڵاوگەكانی باكوور، ناوەند و باشوور بە تەواوی
توانای خۆیانەوە بەردەوامن لە كاركردن بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین، گاز و نەوتی سپی،
تاوەكو پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دابین بكەن.
ئەم زانیاریانە
لە كاتێكدان كە لە ڕاپۆرتێكدا ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریكی ئاشكرایكرد عێراق
دەستیكرد بە راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە گەورەترین كێڵگەكانیدا لەگەڵ پڕ بوونی
تانكییەكانی عەمباركردن، هەروەها ئامادەكاری دەكات بۆ وەستاندنی نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل
بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێكدا لە ئەگەری بەردەوامبوونی قەیرانی گەرووی هورمز
لەلایەكی دیكەوە،
مەڵبەندی "ئیكۆ عێراق" بۆ كاروباری ئابووری ڕایگەیاندووە، بەهۆی وەستانی
بەرهەمهێنان لە كێڵگەی ڕومێڵا و كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان، عێراق ڕۆژانە ١٢٨ ملیۆن
دۆلار زیانی بەردەكەوێت.
ئابووریناسان هۆشداری
دەدەن ئەگەر قەیرانی هەناردەكردن درێژە بكێشێت، عێراق نزیكەی دوو لەسەر سێی بەرهەمی
نەوتی خۆی لەدەست دەدات و خەزێنەی دەوڵەت ڕووبەڕووی كورتهێنانی گەورەی دارایی دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە