1 کاتژمێر پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
پێنج ڕۆژه جهنگ بهردهوامه و مهترسیی فراوانبوونی ههیه
لە پێنجەمین ڕۆژى شەڕدا هێرشەکانى ئەمریکا و سوپاى زایۆنى بۆ سەر ئێران بەردەوامە و ئێرانیش بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنى قەوارەى زایۆنى.
لە ڕۆژى پێنجەمى جەنگدا هێرشە ئاسمانیەکانى ئەمریکا و سوپاى زایۆنى بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى ئێران بەردەوامە و واشنتۆن دەڵێت بەتەواوى کۆنترۆڵى ئاسمانى ئێرانیان کردووە.
لەبەرامبەردا هێزە چەکدارەکانى ئێران بەردەوامن لە مووشەکبارانکردنى ناوچە جیاجیاکانى قەوارەى زایۆنى و بە ئامانجگرتنى چەندین ئامانجى تر لە وڵاتانى کەنداو و وڵاتانى تر.
وەزارەتى بەرگرى ئێران بڵاویکردەوە وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ جەنگێکى درێژخایەن دژى ئەمریکا و قەوارەى زایۆنى و تائێستا چەکە زۆر پێشکەوتووەکانى بەکارنەهێناوە.
ئێران هێرشەکانى بۆ سەر وڵاتانى کەنداو فراوان دەکات و ژمارەیەکى زیاتر مووشەکى بالیستى و درۆنى هەڵداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى سعودیە وتى: بەرگرى ئاسمانى وڵاتەکەى ٩ درۆنى ئێرانى خستووەتەخوارەوە و شەوى ڕابردوو ٨ درۆن لە نزیک ڕیاز لەناوبران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە