2 کاتژمێر پێش ئێستا
326 جار خوێنراوەتەوە
نرخی بوتڵێک غاز لە بازاڕەکانی هەرێمدا گەیشتە ٢٨ هەزار دینار
ئێران و ئیسرائیل لەناو جەرگەی مووشەکباراندان کەچی لە هەرێمی کوردستان قەیرانێکی مەترسیدار دژی ژیان و بژێوی هاووڵاتییان دەستی پێکردووە، بە جۆرێک نەک هەر کارەبای نیشتیمانی و پڕۆژەی ڕووناکی نەماوە، بەڵکو قەیرانێکی مەترسیدار سەری هەڵداوە کە یەک بوتڵی غاز نرخەکەی سێ هێندە گران بووە و دەسەڵاتدارانیش بەهۆی فشۆڵی حکومڕانیان دەستەوەستان وەستاون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە