2 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
بۆچی سهركرده و فهرمانده سهربازییهكان به ئاسانی دهكرێنه ئامانج؟
پهیام
بەئامانجگرتن و تیرۆرکردنى سەرکردەکانى ئێران هەر لە یەکەم ڕۆژى دەستپێکردنى شەڕى ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە دیاردەیەکى ئاشکرایە کە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە، دیاردەکە پرسیارى لەسەر گرتنەبەرى ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکانى سەرکردەکانى ئێران لەلایەک و پێشکەوتن و ڕێوشوێنە وردەکانى ئیسرائیل لەلایەکى دیکەوە دروست کردووە. بەشێک لە چاودێران پێیان وایە سەرکردە ئێرانییەکان ڕێکارى پێویستى خۆپارێزى ناگرنەبەر و بەوهۆیەشەوە بەخێرایی و بە وردى دەکرێنە ئامانج، بەڵگەشیان بۆ ئەم بابەتە پارێزراویی زۆرینەى سەرکردەکانى حەماسە لەکاتى شەڕى سەر غەززە کە ئیسرائیل نەیدەتوانى بە ئاسانى لەناو کەرتى غەززە بیانکاتە ئامانج و زۆرینەى ئەو سەرکردانەش کە دەکرانە ئامانج لە دەرەوەى کەرتى غەززە یان بە هەڵە لە بۆردومانەکاندا تیرۆر دەکران.
ئەو سەرکردانەی حەماس کە لە میانەی زیاتر لە دوو ساڵ شەڕی سەر کەرتی غەززەدا تیرۆر کران بریتی بوون لە:
ئیسماعیل هەنییە: سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس
یەحیا سنوار: سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس
ساڵح عارووری: جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس
محەمەد زەیف: فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانی قەسسام
مەروان عیسا: کەسی سێیەمی حەماس
ئەحمەد غەندوور: فەرماندەی لیوای باکووری غەززە
ئەیمەن نەوفەل: فەرماندەی کەرتی ناوەڕاست و ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی
بەشێکیش پێیانوایە پێشکەوتنى تەکنەلۆجیاى ئیسرائیلی پاڵپشت بە تەکنەلۆجیا و هاوکاریی هەواڵگریی ئەمریکا بۆى، وایکردووە هەر ڕێوشوێنێکى ئەمنى بۆ خۆپارێزى لە بەئامانجگرتنى ئەو سەرکردانە لەلایەن ئیسرائیلەوە بێسود بێت، ئەمەش ئەو بڕوایەى دروستکردووە کە هەر سەرکردەیەک نەکرابێتە ئامانج ئیسرائیل خۆى مەبەستى تیرۆرکردنى نەبووە، نەک خۆی پاراستبێت.
دیارترین سەرکردە تیرۆرکراوەکانى ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کە ژمارەیان دەگاتە ٤٠ سەرکردەى دیار ئەمانەن: گرافیکى ٢ دیارترین سەرکردە تیرۆرکراوەکانی ئێران:
• علی خامنەیی... ڕێبەری باڵای ئێران
• محەمەد شیرازی... سەرۆکی دیوانی سەربازیی خامنەیی
• محەمەد پاکپور... فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران
• عەبدولڕەحیم موسوی... سەرۆکی ستافی هێزە چەکدارەکانی ئێران
• عزیز نەسیڕزادە... وەزیری بەرگریی ئێران
• عەلی شەمخانی... ڕاوێژکاری ئاسایشی ڕێبەر
• غوڵامڕەزا سولەیمانی... فەرماندەی هێزی بسیج
• حسێن جەبەل عاملیان... سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی چەکی پێشکەوتوو
• ساڵح ئەسەدی... سەرۆکی ئیتڵاعات لە فەرماندەی ناوەندی
• عەلی لاریجانی... ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران
• ئیسماعیل خەتیب... وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران
• عەلی محەمەد نائینی... وتەبێژی سپای پاسداران
بەپێى بەدواداچوونەکان، ئیسرائیل سێ ڕێگاى بۆ کردنە ئامانجى سەرکردەکانى ئێران گرتووەتەبەر کە بریتین لە بوونی بەکرێگیراو و کەسانی سیخوڕ لە ناوخۆی ئێران و بەتایبەتیش لەناو جومگەکانی دەسەڵاتی ئێران، چاودێریکردن و شوێنپێهەڵگرتن لەڕێی ئامێرە تەکنۆلۆجییەکان و مۆبایلەکانەوە کە سیستمی دیاریکردنی شوێنیان تێدایە، سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
لەبارەى ڕێگاى یەکەمەوە چاودێران دەڵێن پێویستە حکومەتى تاران ئاگادار بێت لەوەى کە سیخوڕی ناوخۆیی مەترسییەکی گەورەیە و بۆ سەر ئاسایش و گیانى سەرکردە باڵاکان، چونکە ئیسرائیل توانیویەتی لە ڕێگەی زانیارییە هەواڵگرییەکانى ئەو سیخوڕانەوە هەژموونی خۆی بسەپێنێت و سەرکردەکان بکاتە ئامانج.
هەروەها بۆ ڕێگەی دووەم بەشێک لە ئامێرەکانی مۆبایل و کامێراکان سیستەمی دیاریکردنی شوێنیان تێدایە و ئیسرائیل پێشوەختە ئامێری گوێگرتن و شوێنپێهەڵگرتنى لە ناو ئەو ئامێرانەدا چاندووە و بە قاچاخ دەیاننێرێتە ناو ئێران یان هەر شوێنێک کە خۆى بیەوێت. کاتێکیش بەرپرسان ئەم کەرەستە ئەلیکترۆنیانە بەکاردەهێنن، بەبێ ویستی خۆیان شوێنەکانیان بۆ هەواڵگریی ئیسرائیل ئاشکرا دەکەن و دەبنە نێچیرێکی ئاسان. وەک ئەوەى لە تەقاندنەوەى ٥ هەزار ئامێرى (پەیجەر) و سەدان ئامێرى (وۆکى-تۆکى) لە ١٧و١٨ى ئەیلوولى ٢٠٢٤ لە هەریەک لە لوبنان و سووریا دژى ئەندامانى حزبوڵا ڕووى دا و بووە هۆى کوشتنى دەیان کەس و بریندارکردنى هەزارانى دیکە لە ئەندامى ئەو حزبە.
هەروەها ڕێگەی سێیەم کە بەکارهێنانى سۆشیاڵ میدیا و پلاتفۆڕمە ڕۆژئاواییەکانە، پێویستى دەکات لەسەر سەرکردەکان دەستبەرکارى بەکارهێنانیان ببن و ئەگەر هەبێت پلاتفۆڕم و ئامێرى ناوخۆیی، یان دروستکراوى وڵاتانى دۆستى خۆیان بەکاربهێنن بەتایبەتیش وڵاتى چین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە