08/03/2026 746 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندى چەمچەماڵى کۆمەڵ: ڕاپەڕین بۆ ئێمە ڕۆژى کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان بوو

پەیام

بەبۆنەى ٣٥ هەمین ساڵیادى ڕاپەڕینى چەمچەماڵ، مەڵبەندى کۆمەڵى دادگەریى ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە.

ئەمە دەقى ڕاگەیەنراوەکەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم
 (وَسَكَنتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ الْأَمْثَالَ) ابراهيم٤٥
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان
دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ
حیزب و لایەنە سیاسیەکان
ئەمڕۆ لە ساتەوەختێکی هەستیاردا خەڵکی کوردستان و قەزای چەمچەماڵ ساڵیادی ڕاپەڕینی ئازار دەکەنەوە .
 ڕاپەڕینێک ڕژێمی بەعسی لە کوردستان لە دەسەڵاتداری ڕەهاوە کردە ستەمکاری هەڵاتوو ، و خەڵکی کوردستانیش بە ئازادی و سەربەستی شادکرد .
دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ لە هەردوو هەوڵی ڕاپەڕین لە حەوت و هەشتی مانگی ئازاردا جوامێرانە ستەمکارانیان ڕاوەدووناو و پەتی ئەستوری ستەمی بەعسیان پچڕان .
ئەگەر ڕاپەڕین بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ڕۆژێکی مێژووی بێت بۆ ئێمەی چەمچەماڵیش ڕۆژێکی تەواو جیاوازە ، ڕۆژێک کۆتایی هێنا بە جینۆساید و کوشت و بڕی بەعسیەکان و نازناوی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانی بەچەمچەماڵ بەخشی .
ئەوەی جێی داخە پاش ۳٥ ساڵ لە ڕاپەڕین و حوکمی خۆماڵی کوردی تا ئێستاش چەمچەماڵ بێ بەشە لەسەرەتایترین خزمەتگوزاریەکانی ژیان و (کەمی ئاوی خواردنەوە) گرفتێتی ، و (خراپی ئاوەڕۆ و کەمتەرخەمی و  گەندەڵی ئیداری) باران دەکات بەکارەسات بۆ شارەکە .
بۆیە ئێمە لەم یادە مێژووییەدا سەرەڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و هیوای ئارامی بۆ کوردستان و دانیشتوانی شاری چەمچەماڵ ، هیوادارین دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاوڕێکی جدی لە شارەکەمان بدەنەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتی شایستە بە شارەکەمان ، خزمەتێک شایستەبێت بە کەس و کاری شەهیدان و خەڵکی ستەم دیدەی ئەم شارە و دانیشتوانەکەی ، و لە سەر ئاستی کوردستانیش حیزب و لایەنە سیاسیەکان باوەش بۆیەک بکەنەوە و لەوە زیاتر پرۆسەی سیاسی  کوردستان پەک نەخەن و دەست بەرداری لێکترازانی زیاتر ببن و بە سازان و پێکەوەیی ئەزمونی حوکمڕانی کوردستان تۆکمەبکەن تا ئەم نیشتمانە بگەیینە کەناری ئارامی.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
مەڵبەندی چەمچەماڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ: حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك پێویست خزمه‌تیان به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال نه‌كردووه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بەبۆنەی ڕاگرتنی جەنگ

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان كرد

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور به‌بۆنه‌ی یادی خاپوركردنی سه‌یدسادق

  • پێش 3 هەفتە

    به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ش پێشمه‌رگه‌وه‌؛ مه‌ڵبه‌ندی سۆران ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

  • پێش 4 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

  • پێش 4 هەفتە

    مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵ داوای سزادانی ئەو كۆمپانیایانە دەكات لە كیمیاییباران تێوەگلاون

  • 13/03/2026

    مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵ دیدارێكی بۆ لایەنە ئیسلامییەكان و ژمارەیەک کەسایەتى ڕێكخست

سەرەتا