2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
دەروازەى پەروێزخان: یەکشەممە هاتووچۆى بازرگانى لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە
پەیام
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردوەتەوە، ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکەوتی (٢٠ و ٢١ /٣ /٢٠٢٦) هاتووچۆی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخانەوە ڕادەگیرێت.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردوەتەوە، سەرجەم شۆفێران و بازرگانان و کاسبکارانی دەروازەی پەروێزخان ئاگادار دەکەینەوە کە بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆزەوە ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکەوتی (٢٠ و ٢١ /٣ /٢٠٢٦) هاتووچۆی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخانەوە ڕادەگیرێت.
هەروەها راشگەیەنراوە، وە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٢/٣/٢٠٢٦) دەروازەکەمان دەکرێتەوە و هاتوچۆی بازرگانی تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە