2 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گەمارۆی دەریایی سەرەتا زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی وەڵامی هەڕەشەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "ئایا دەکرێت لە هێرشێکی تۆڵەسەندندا بۆ سەر ئابووری جیهانی، لە جەنگێکی نایاساییدا سەربکەویت؟ ئایا بڕینی لووتی خۆت لە ڕووی ڕق و کینەوە لوژیکییە"؟ .
ئیسماعیل بەقایی لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای (X) کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و، رایگەیاند "هەڕەشەی ترەمپ زیان بە خۆی دەگەیەنێت، نووسیوێتی: " ئایا دەکرێت لە هێرشێکی تۆڵەسەندندا بۆ سەر ئابووری جیهانی، لە جەنگێکی نایاساییدا سەربکەویت؟ ئایا بڕینی لووتی خۆت لە ڕووی ڕق و کینەوە لوژیکییە"؟ .
دوای شکستی دانوستانەکانی نێوان ئێران و پاکستان، سەرکۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دەست دەکەن بە قۆناغی گەمارۆی دەریایی گەرووی هورمز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە