13/04/2026 330 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردووی لە فرۆشتنی نەوت نزیکەى دوو ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند داهاتی مانگی ئاداری ڕابردووی لە فرۆشتنی نەوتدا نزیکەى دوو ملیار دۆلار بووە و نرخی نەوتیش جارێکی دیکە ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاندەوە. 
وەزارەتى نەوتی عێراق بڵاوى کردووەتەوە، بەپێی ئاماری فەرمیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئاداری ڕابردوودا ١٨ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار بەرمیل بووە. ئەم بڕە نەوتە داهاتێکی دارایی بە بڕی یەک ملیار و ٩٥٧ ملیۆن دۆلاری بۆ گەنجینەی دەوڵەت بەدەستهێناوە. 
ئامارەکە وردەکاریی سەرچاوەی نەوتە هەناردەکراوەکانی خستووەتە ڕوو، بەشێوەیەک ١٤ ملیۆن و ٥٦١ هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕەوانە کراون. هەروەها دوو ملیۆن و ٧٧٢ هەزار بەرمیلیش لە نەوتیرکووک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراون. 
هاوکات بڕی یەک ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل لە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە. 
وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە بەشێکە لە سیاسەتی مانگانەی وەزارەت بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە وردەکاریی پرۆسەی هەناردەکردن و شەفافییەت لە داهاتە نەوتییەکاندا. 
هاوکات نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەیکاندا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە سەرووی ١٠٠ دۆلار، بەجۆرێک خاوی برێنت ١٠٢ پۆینت ٨١ دۆلار و خاوی تەکساس ١٠٤پۆینت ٤٧ دۆلار و خاوی بەسڕەیش ١١٤ دۆلاری تێپەڕادووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 95 دۆلارە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق هانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم دەدات دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر هاوردەکردنی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمان داواى پڕۆژە یاسایەکی نوێى مووچە دەکات کە مووچەى فەرمانبەران بەرز دەکاتەوە

سەرەتا