2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: جەنگ زیانی نزیکەى ٢٧٠ ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە
پەیام
وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباددا، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ تاوتوێ دەکەن، کە بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی بڕەکەی گەیشتووەتە ٢٧٠ ملیار دۆلار و ئەگەری زیادبوونی هەیە.
فاتیمە مهاجەرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ئاشکرای کرد کە تیمی وڵاتەکەی لە میانی دانوستانەکانیان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، پرسی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگیان وەک تەوەرێکی سەرەکی دەستنیشان کردووە و لە کارنامەی کۆبوونەوەکاندایە.
مهاجەرانی ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە سەرەتاییانەی ئەنجامدراون، قەبارەی زیانەکان بە ٢٧٠ ملیار دۆلار دیاریکراوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بڕە پارەیە تەنیا خەمڵاندنی سەرەتاییە و هێشتا کۆتایی نییە، ئەگەری گۆڕانکاری و بەرزبوونەوەی لە داهاتوودا هەیە.
گەڕی یەکەمی دانووستانەکانى تاران و واشنتن لە ئیسلامئابادی پاکستان بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ ئەنجامێکى لێ نەکەوتەوە و بڕیار وایە گەڕێکى دیکەى دانووستان لەسەر داوای پاکستان بەڕێوەبچێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە