14/04/2026 252 جار خوێنراوەتەوە

پاکستان پێشنیازی کردووە گەڕێکی دیکەى دانوستان بەڕێوەبچێت

پەیام
پاکستان پێشنیازی کردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و پێش کۆتاییهاتنی ئاگربەست، میوانداری خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بکات، ئەمەش دوای ئەوەی گەڕی یەکەمی کۆبوونەوەکان بێ گەیشتنە ڕێککەوتن کۆتایی هات. 
دوو بەرپرسی پاکستانی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاند، ئیسلام ئاباد ئامادەیی نیشانداوە ببێتە میوانداری گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن. ئاماژەیان بەوەش کردووە کە جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە بەندە بەوەی کە ئایا هەردوو لایەنەکە داوای شوێنێکی دیکە دەکەن بۆ کۆبوونەوە یاخود نا. 
هەرچەندە گەڕی یەکەمی دانوستانەکان بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هاتووە، بەڵام یەکێک لە بەرپرسەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم گفتوگۆیانە بەشێکن لە پرۆسەیەکی دیپلۆماسی بەردەوام و تەنها هەوڵێکی کاتی و یەکجارە نین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 
ئەم پێشنیازە دوای ئەوە دێت کە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئیسلام ئابادیان بەرەو وڵاتەکەیان جێهێشت. ڤانس ڕایگەیاندبوو کە دانوستانەکان شکستیان هێناوە، چونکە ئێرانییەکان مەرجی ئەمریکایان بۆ ڕاگرتنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ڕەتکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووشەممە حاجییانى عێراق و پێنجشەممەش حاجییانى هەرێم گەڕانەوەیان دەستپێدەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەیدسادق.. ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیی زیاتر بووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. دایك و كچێك كەوتنە نێو بەنداوێكەوە و خنکان

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەیدسادق ئامێری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگركەوتنەوە نییە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە سلێمانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ زۆرینه‌ی وتاری جه‌ژنی مامۆستایانی ئایینیدا باسی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی كرا

سەرەتا