3 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: دۆخی گەرووی هورمز ڕاست دەکەینەوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ جەخت لە توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بۆی گرنگ نییە تاران دەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ یان نا، ئاماژە بەوەش دەکات کە توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە تێکشکێندراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لە ڕۆژی دووشەممەوە گەمارۆی نوێ دەخرێتە سەر ئێران و وڵاتانی دیکەش کار دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە. ترەمپ ئاماژەی پێ کرد کە ئێران لە دۆخێکی خراپدایە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەبارەت بە پرسی دانوستان، ترەمپ جەختی کردەوە گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان لای ئەو هیچ بایەخێکی نییە. هەروەها ئێرانییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد درۆیان کردووە و گەرووی هورموزیان نەکردووەتەوە، بەڵام جەختی کردەوە دۆخی ئێستای گەرووەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕاست دەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی و بێئومێدی خۆی بەرانبەر هاوپەیمانی ناتۆ دەربڕی و وتی: "ناتۆ لە تەنیشتمان نەوەستاوە، لە کاتێکدا ئێمە تریلیۆنەها دۆلار بەو هاوپەیمانییە دەدەین، بۆیە ئەم پرسە دەخرێتە ژێر وردبینییەکی جدییەوە. " لە ڕووی سەربازییەوە، ترەمپ ڕایگەیاند سوپای ئێران کۆتایی هاتووە و توانا موشەکییەکانی بەتەواوی داخوراون. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی تواناکانی پیشەسازیی ئێران لە بواری درۆن و موشەکدا، و وتیشی کە تەنها یەک پردیان کردووەتە ئامانج و نەیانویستووە زیانی زیاتر بە ژێرخانی ئەو وڵاتە بگەیەنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە