2 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
نەبوونی بنكەی ئاگركوژێنەوە لە ناڵپارێز کێشەى گەورەى بۆ هاووڵاتییان دروستكردووە
پەیام
نەبوونی بنكەی ئاگركوژێنەوە لە ناحیەی ناڵپارێز لە پارێزگای سلێمانی، خەڵكی ناوچەكەی خستووەتە دڵەڕاوكێیەكی بەردەوامەوە. چونكە بەهۆی هەبوونی دارستانی چڕ و زەویی كشتوكاڵییەوە، هەمیشە مەترسیی ئاگركەوتنەوە بوونی هەیە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی پەیام، خەڵكی ناڵپارێز چەندین جار داواكارییان پێشكەش كردووە، بەڵێنیان پێ دراوە بەڵام بەڵێنەكان جێبەجێ نەكراون. بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت بەهۆی درەنگگەیشتنی تیمەكانەوە لە كاتی ڕووداوەكاندا، زۆرجار ئاگرەكان لە كۆنترۆڵ دەرچوون و زیانی گەورەیان لێكەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە