2 کاتژمێر پێش ئێستا
247 جار خوێنراوەتەوە
چالاكوان و هاووڵاتیان خۆڕسكانە بەرگری لە نەخۆشخانەی بەخشین دەكەن
پەیام
نەخۆشخانەی بەخشین وەك تاكە پەناگەی هەژاران، ڕووبەڕووی هێرشێكی چڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتەوە، ئەمەش وای كردووە لە كاردانەوەدا هەزاران كەس لە هاووڵاتییان و چینە كەمدەرامەتەكان بە شێوەیەكی خۆڕسكانە بێنە دەنگ و بەرگری لەو نەخۆشخانەیە بكەن.
بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەكە و چالاكوانان پێیان وایە ئەم هێرشانە بۆ پەكخستنی ئەو مۆدێلە نوێیەی چارەسەرە كە قۆرخكاریی پزیشكیی تێكشكاندووە.
خەڵكی كوردستانیش ڕێگە نادەن دەستە شاراوەكان ئەم نەخۆشخانە دڵسۆزەیان لێ زەوت بكەن، هەر بۆیە بۆ پاراستنی بەخشین دەنگیان هەڵبڕیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە