2 کاتژمێر پێش ئێستا 184 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا: جەنگ لە ڕۆژهەڵات شكستی "هێزی زۆرەملێ"ی دەرخست

پەیام

سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت: جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستی "هێزی زۆرەملێ"ی دەرخست. بەهۆی هەڵكشانی تێچووی وزە بە بڕی 24 ملیار یۆرۆیش، داوای ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكات.

پیدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا لەمیانی كۆبوونەوەی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە قوبرس ڕایگەیاند كە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "شكستی لۆژیكی هێزی زۆرەملێ" نیشان دەدات. 

سانچێز هۆشداری دا كە بەردەوامی ئەم ڕێبازە جیهان لاوازتر دەكات و داوای گەڕانەوە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەكان و بەهێزكردنی سیستەمی فرەلایەنە دەكات.

سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا هیچ ئاسۆیەكی ڕوون بۆ ئاشتی نابینرێت چونكە متمانە لە نێوان لایەنەكاندا نییە، هەروەها جەختی لەسەر زیانە ئابوورییە قورسەكانی جەنگەكە كردەوە و ڕایگەیاند كە تێچووی هاوردەكردنی سووتەمەنی بۆ ئەوروپا 24 ملیار یۆرۆ زیادی كردووە، كە دەكاتە نزیكەی 500 ملیۆن یۆرۆ لە هەر ڕۆژێكدا.

لە لایەكی دیكەوە، سانچێز ئاشكرای كرد، ئیسپانیا پێشنیارێكی پێشكەشی یەكێتی ئەوروپا كردووە بۆ پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی هاوبەشی ساڵی 2000 لەگەڵ ئیسرائیل، ناوبراو جەختی كردەوە كە هەر حكومەتێك یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل بكات، شایستەی ئەوە نییە ببێتە هاوبەشی یەكێتی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا: جەنگ لە ڕۆژهەڵات شكستی "هێزی زۆرەملێ"ی دەرخست

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دزەپێكردنی زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەكەی مادۆرۆ، سەربازێكی ئەمریكی بە سزا گەیاند

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: جەنگی ئێران كۆگای چەكەكانی ئەمریكاى خاڵى کردووەتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى دیموکراتەکان بۆ ئەوەى بە یاسا جەنگی ئێران بوەستێنن شکستیهێنا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بە ڕێككەوتنێک ڕازی دەبین كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانمان بکات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا... دواى کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هێرشکرایە سەر ڕەزا پەهلەوی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیرى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

سەرەتا