12/06/2026 425 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق: هەوڵدەدین زۆرترین گەنمی جووتیاران وەربگرین

پەیام

وەزیری بازرگانی عێراق لە سایلۆی هەولێر دەستپێكردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و جەختی لەسەر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكان و چارەسەركردنی پرسی گەنمی زیادە كردەوە.

مستەفا نزار وەزیری بازرگانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووبەری چێندراوی گەنم لە هەرێمی كوردستان زۆر لەو پلانە فراوانترە كە بۆی دانراوە، بۆیە پێویستیان بە وەرگرتنی بڕی زیاتر دەبێت. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، سەرۆكوەزیرانی عێراق بودجەی شایستە داراییەكانی بۆ هەموو پارێزگاكان ناردووە تا بە دادپەروەری بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.

وەزیر بەڵێنی دا كە ڕەنجی جووتیاران بەفیڕۆ ناچێت و هەوڵ دەدەن تەواوی گەنمەكە وەربگرن؛ ئەوەی لە پێویستی ناوخۆ و باری لەناكاو دەمێنێتەوە، هەناردەی دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بریكاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوە كرد، كە حكومەتی عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی بۆ ئەمساڵی هەرێم دیاریكردووە، كە سلێمانی 150 هەزار، هەولێر 122 هەزار، دهۆك 116 هەزار و هەڵەبجە 11 هەزارە تۆنە، بەرپرسانی هەرێم جەخت دەكەنەوە، كە ئەم بڕە بۆ جووتیاران زۆر كەمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی كه‌شتیوانی: سه‌پاندنی باج له‌ هورمزدا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەرکووک... دەستگیرکردنی شەش فەرمانبەری گومرگی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ مانگی ڕابردوو له‌ به‌رزترین ئاستیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ڕه‌وانه‌ ده‌كات و 120 ملیاره‌كه‌ی لێ ده‌بڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێم بە نادیارى ماوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا