1 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی هەفتەی داهاتوو دەگاتە بەغداد
پەیام
بە مەبەستی هاوكاریكردنی حكومەت بۆ ئامادەكردنی بودجەی بەرنامەیی و چاكسازیی ئابووری، هەفتەی داهاتوو شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی سەردانی بەغداد دەكات.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی دەگاتە بەغداد و ئامانجی ئەم سەردانە تەواوكردنی ڕێكارەكانی ئامادەكردنی "بودجەی بەرنامەیی"یە، كە عێراق بەهۆیەوە دەتوانێت بە شێوەیەكی زانستییانە ڕووبەڕووی تەحەدییە ئابوورییە ئێستا و داهاتووەكان ببێتەوە.
عەبوودی ئاماژەی بەوە كرد كە عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، كەرتی ئابووری خستووەتە سەرووی كارە لەپێشینەكانی و دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەوە سیستەمێكی دارایی پتەو دابمەزرێنێت.
شاندەكەی بانكی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی دارایی كار دەكات بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی ئابووری لەسەر بنەمای دەستووری، ئەم چاكسازییانە كەرتە گرنگەكانی وەك پیشەسازی، كشتوكاڵ و پەروەردە دەگرێتەوە.
وتەبێژەكە ڕوونی كردەوە كە دیدگای سەرۆك وەزیران بۆ پشتگیریكردنی ئەنجومەنی ئابووری و دارایی، بە مەبەستی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەكە كە بتوانێت عێراق لە قەیرانە داراییەكان بپارێزێت و گەشەی ئابووری لە كەرتە جیاوازەكاندا مسۆگەر بكات، ئەمەش وەك هەنگاوێكی ستراتیژی بۆ چاكسازیی گشتگیر دەبینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە