2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
سووریا سوودی ئابووری لە تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بە خاكەكەیدا دەبینێت
پەیام
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی هەناردەكردنی نەوتی عێراق دەبنەوە بەهۆی تێكچوونی گەشتی دەریایی لە كەنداو، سووریا وەك سوودمەندێكی ئابووری لە گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی خاكەكەیەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست دەركەوتووە.
بەپێی زانیارییەكان، بڕێكی زۆر لە نەوت و سووتەمەنی عێراق لە ڕێگەی دوو دەروازەی وشكانییەوە كە بریتین لە ئەلوەلید لە ئەنبار و ڕەبیعە لە نەینەوا بەرەو پاڵاوگەی بانیاسی سووریا دەگوازرێنەوە، پێش ئەوەی بەشێكی ڕەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە بكرێت.
ڕۆژانە سەدان تانكەر بەو ڕێڕەوانەدا تێدەپەڕن و سووریاش توانای كاركردنی بەندەر و پاڵاوگەی بانیاسی بۆ گواستنەوەكە زیاد كردووە.
دیمەشق لە ڕێگەی وەرگرتنی رسووماتی تێپەڕبوون، كۆگاكردن، بەتاڵكردنەوە و خزمەتگوزارییە لۆجستییەكانەوە داهاتێكی دارایی زۆر بەدەست دەهێنێت، كە دەبێتە سەرچاوەیەكی تری دراوی بیانی بۆ حكومەت.
ئەمەش لە كاتێكدایە عێراق هەوڵ دەدات جێگرەوەیەك بۆ هەناردەكردنی نەوت و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی سەر دەروازە ئاوییە تەقلیدییەكان بدۆزێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە