2 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

پەیام

وردەكاریی ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی 14 خاڵی لە نێوان تاران و واشنتۆن ئاشكرا كرا، كە تێیدا باسی ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی دارایی دەكرێت.

میدیا ئێرانییەكان لە زاری ئەندامێكی تیمی میدیایی شاندی دانوستانكاری ئێرانییەوە كە ناوەكەی بڵاو نەكراوەتەوە، وردەكارییەكانی ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی14 خاڵی لە نێوان ئێران و ئەمریكایان ئاشكرا كرد، كە ئامانجی كۆتاییهێنانە بە گرژییەكان لە ناوچەكەدا. 

بەپێی ڕەشنووسەكە، دەبێت جەنگ لە هەموو بەرەكان بە لوبنانیشەوە بە شێوەیەكی هەمیشەیی ڕابگیرێت و ئەمریكا پابەند بێت بە كشانەوەی هێزەكانی لە دەوروبەری ئێران و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە. 

خاڵێكی دیكە داواكردنی پلانێكی 300 ملیار دۆلارییە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئابووریی ئێران.

هەروەها ڕەشنووسەكە باس لە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و سزاكانی سەر نەوت دەكات لە ماوەی 30 ڕۆژدا، لەگەڵ كردنەوەی گەرووی هورمز بەپێی ڕێكارەكانی ئێران. سەبارەت بە دارایی، بڕیاری ئازادكردنی 24 ملیار دۆلاری بلۆكەكراوی ئێران دراوە، كە دەبێت نیوەی پێش دەسپێكردنی دانوستانە كۆتاییەكان ڕادەستی تاران بكرێت. 

خاڵە هەرە هەستیارەكە ئەوەیە كە پرسی بەرنامەی مووشەكی و پشتیوانیكردنی گرووپەكانی بەرگری بە تەواوی لە كارنامەی دانوستانەكان دەركراون و تەنیا گفتوگۆ لەسەر پرسی ئەتۆمی و ئابووری دەكرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاڕێککەوتنى کۆتایی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەیان چەكداری پێشووی ڕژێمی سووریا لە ڕیزەكانی هەسەدە دوورخرانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو؛ ئێران به‌ 12 مووشه‌كی بالیستی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه‌

سەرەتا