1 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
لە حەوت پارێزگای عێراق ڕۆژی یەكشەممە كرا بە پشووی فەرمی
پەیام
حەوت پارێزگای عێراق ڕۆژی یەكشەممەیان كردە پشووی فەرمیی گشتی.
بە بۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خولی لەسەر)، پارێزگاكانی بەسرە، زیقار، بابل، دیوانییە، واست، موسەننا و نەجەف بڕیاریان دا دەوامی ڕۆژی یەكشەممە بكەنە پشووی فەرمی، پشووەكە تەنیا فەرمانگە ئەمنی و تەندروستییەكان ناگرێتەوە.
موسڵمانانی شیعەمەزهەب ساڵانە لەژێر ناوی «ڕۆژانی فاتیمی» ئەم یادە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەو پارێزگایانەش تەواوی ئامادەكارییە لۆجستی و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ پێشوازی لە زیارەتكاران و پاراستنی ئاسایشی مەراسیمەكان خستووەتەگەڕ.
لە عێراق و هەرێمی كوردستان زۆرێك لە یاد و بۆنەكان كراوەتە پشووی فەرمی، بەجۆرێك كەم مانگ هەیە پشووی تێدا نەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە