52 خولەک پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

پەیام

ئەمریكا پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی دیاری كرد و ڕایگەیاند: سەرجەمیانی هەڵوەشاندووەتەوە.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند: پێنتاگۆن ناوەندەكانی "پەیمانگای كۆنفۆشیۆس"ی خستووەتە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە، چونكە بە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێن. 

هێگسێت لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ڕوونی كردەوە "ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات كە دەركەوت ڕێكخراوەكان بە شێوازی نوێ و بەناوی جیاوازەوە گەڕاونەتەوە".
 
بەپێی لێكۆڵینەوەكان، 80 شانەی پڕوپاگەندەی نوێ لە 30 زانكۆدا بە ناونیشانی جۆراوجۆر سەریان هەڵداوەتەوە، بەڵام هەموویان هەمان ئەركیان هەبووە، ئەویش دزینی خاوەندارێتیی هزری و كۆنترۆڵكردن و ئاڕاستەكردنی بیركردنەوەی خوێندكارانی ئەمریكایە.

وەزیری جەنگ ئاماژەی بەوەش كرد كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا توانیویانە سەرجەم ئەو ناوەندانە هەڵبوەشێننەوە. 

لە بەرانبەردا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێكی نەبووە. 

پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆس وەك ناوەندی قازانجنەویست بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندە ئەكادیمییە جیهانییەكان بۆ فێركردنی زمانی چینی و ناساندنی كەلتووری ئەو وڵاتە لە جیهاندا  دامەزراون و لەلایەن پەكینەوە بەڕێوە دەبرێن، ئەمریكاش بە ئامرازی پڕوپاگەندەی حیزبی شیوعیی چین و بە مەترسییەكی گەورەی سیخوڕیی ئەمنی لە دژی وڵاتەكەی هەژماریان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور پێشنیازی گفتوگۆ پێشكەش بە كۆریای باكوور دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

سەرەتا