7 رۆژ پێش ئێستا 218 جار خوێنراوەتەوە

دوای مانگێك لە بەرزبوونەوەی نرخەکەى، ڕێگەدان بۆ هاوردەكردنی بەنزین دەكرێت

پەیام

دوای نزیك لە مانگێك لە بەرزبوونەوەی جارێكی دیكەی نرخی بەنزین، حكوومەتی ماوەبەسەرچوو ڕێگە بە هاوردەكردنی بەنزین دەدات.

لە نووسراوێكدا كە بەرواری دووی ئەم مانگەی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كردووە، كەمال محەممەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕێگەپێدان بە هاوردەكردنی بەنزین بۆ سنووری هەرێمی كوردستان دەردەكات.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: بۆ بەرژەوەندی گشتی و چارەسەركردنی قەیرانی كەمیی بەنزین و كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكەی، كاری پێویست پێویست ئەنجام بدرێت بە ڕێگەپێدان و ئاسانكارییكردن لە بازگەكان بە مەبەستی هاوردەكردنی لە گشت پارێزگاكانی عێراق بۆ ناوەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی نووسراوەكە ئەم ڕێگەپێدانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكانی هەرێم و بە ڕەچاوكردنی پاراستنی كوالێتی بەنزین ئەنجام بدرێت.

ئەم نووسراوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دوای ئەوە دێت كە لە حەوتی مانگی ڕابردووەوە دواهەمین جار نرخی بەنزین بەرز بووە و لەئێستادا بۆ هەر لیترێكی نۆرماڵ 1175 دینارە، بەڵام حكوومەتی ماوەبەسەرچوو لەو كاتەوە هیچ هەنگاوێكی بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین نەگرتووەتە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کابینەى نۆ سێ ساڵە بە نایاسایی ماوەتەوە 13 مووچەى فەرانبەرانیشى فەوتاندووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 899 هەزار دینارە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بازاڕی نەوت بە گەورەترین شۆكی مێژووییدا تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 901 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 76 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا