1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
عێراق و ئوردن بۆری نەوتی بەسرە-عەقەبە دەخەنە بوارى جێبەجێکردنەوە
پەیام
عێراق و ئوردن لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە - عەقەبە بۆ هەمەجۆركردنی ڕێگاكانی هەناردەكردنی نەوت ڕێككەوتن.
لە كۆبوونەوەی نێوان عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەفدێكی وەزاری ئوردنیدا، هەردوو وڵات بڕیاریان دا پڕۆژەی ستراتیژیی بۆری نەوتی (بەسرە-عەقەبە) بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكان، دروستكردنی شارێكی پیشەسازی هاوبەش و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا بە بازرگانانی هەردوو لایە.
هاوكات وەزیری وزەی ئوردن ئاشكرای كرد كە كار دەكرێت بۆ زیادكردنی هەناردەی كارەبا بۆ عێراق لە 40 مێگاواتەوە بۆ 200 مێگاوات.
ئەم پڕۆژەیە وەك جێگرەوەیەكی گرنگ دەبینرێت بۆ گەرووی هورمز، كە بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا زۆرجار ڕێڕەوی هەناردەكردنی نەوتی تێدا پەك دەخرێت.
پێشتر عێراق هەوڵی داوە لە ڕێگەی بۆری كوردستان-جەیهان و بەندەرەكانی سووریاوە نەوتەكەی بگەیەنێتە بازاڕەكانی جیهان، بەڵام پڕۆژەی عەقەبە دەبێتە دەرچەیەكی نوێ و سەقامگیر بۆ ئابووری عێراق و بەهێزكردنی تەواوكاریی وزە لە ناوچەكەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە