18/07/2026 1021 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵى دادگەرى: عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لە دوورخستنەوەى ئاگری شەڕ لە هەرێم

پەیام 

مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆ بووەوە و جگە لە ‏پرسی نێوخۆیی، دۆخی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەو زنجیرە ‏قەیرانانەی تێی كەوتوون تاوتوێ كرا و هیوای كۆتاییهێنان بە جەنگ و ‏دوورخستنەوەی ئاگرەكەیشی لە هەرێمی كوردستان خواست.‏

ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر، مەكتەبی ‏سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆ بووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا ‏ژمارەیەك پرسی نێوخۆیی تاوتوێ كران.‏

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا پرسی زنجیرە قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان ‏لە دواكەوتنی مووچە، گرانبوونی سووتەمەنی و تەنگپێهەڵچنینی ‏هاووڵاتیان لەلایەن حكوومەتی ماوەبەسەرچووەوە باسوخواسی لەبارەوە ‏كرا و بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە بەردەوامە چەند ساڵییە خرایە ئەستۆی ‏پارتی و یەكێتی كە نەیانتوانیوە حكومڕانییەكی باش بۆ هەرێمی ‏كوردستان بەدی بهێنن.‏

لەبارەی جەنگ و ئاڵۆزیی ناوچەكەشەوە كە سەرلەنوێ سەری ‏هەڵداوەتەوە، مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێی وایە ‏ئەوەی دەگوزەرێت شەڕی پاوانخوازی و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ‏ناوچەكەیە.‏

سەرەڕای ئەوەش كۆمەڵی دادگەری جەخت دەكاتەوە كە جەنگ و ‏لێكەوتەكانی ناوچەكە ڕووبەڕووی حاڵەتێكی نەخوازراو دەكاتەوەو زەرەرمەندی یەكەمیش هاوڵاتیانی گەرێمی ژوردستان دەبێ ، بۆیە ‏هیوا خوازە هەر چی زووترە كۆتایی پێ بێت.‏

لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە كە بەردەوام ئەوەی دووپات ‏كردووەتەوە كە بەشێك لە شەڕ و ئاڵۆزییەكە نییە و سەربەخۆیی خۆی ‏دەپارێزێت، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان هیوا خوازە لایەنە ‏بەشەڕهاتووەكانیش ئەم هەڵوێستە لەبەرچاو بگرن و بەتەنگ ئاشتی و ‏سەقامگیری نێوخۆیی و ناوچەكەوە بن و پڕیشكی ئاگری شەڕەكە بەر ‏هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەكەوێت، چونكە ناڕەحەتی و ئازاری ‏زۆری شەڕ و ململانێكانیان چەشتووەو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حكومەتی فدراڵی عێراقیش بەرپرسیارێتی ئەوەیان لەسەرشانە هەوڵی ئەوەبدەن ئاگری شەڕ لەهەرێمی كوردستان و عێراق دوربخەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • پێش 2 هەفتە

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

  • پێش 3 هەفتە

    دەرچووانی خوێندنگەی عەبدوڵڵای كوڕی عومەر ئاهەنگێكیان لە سلێمانی بۆ ڕێكخرا

سەرەتا