1 کاتژمێر پێش ئێستا
71 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە ساڵێکە پڕۆژەی ڕاكێشانی بۆریی سێی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی دەستیپێنەکردووە
پەیام
زیاتر لە ساڵێك بەسەر واژووكردنی گرێبەستی پڕۆژەی ڕاكێشانی بۆریی سێی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی تێپەڕ دەبێت و هێشتا هەنگاوە كردارییەكان دەستی پێ نەكردووە، كۆمپانیاكەش دڵنیایی دەدات، لە ئەگەری خەرج كردنی پارە، كێشەی بێئاویی تاكو 30 ساڵی دیكە چارەسەر دەبێت.
دانیشتووانی شارەكەش ئومێدێكی ئەوتۆیان بە بەڵێن و پلانەكانی حكومەت نییە و پێیان وایە تەواوكردنی پڕۆژەكە چەند دەیەیەكی پێویستە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە