پێش 1 هەفتە
121 جار خوێنراوەتەوە
حكومەت دوای كارەساتەكەی ڕواندز دەستی بە دانانی بەربەستی كۆنكرێتی كرد
پەیام
كۆچی دوایی هەندرێن ڕەمەزان لە خەرەندی ڕواندز بەهۆی نەبوونی بەربەستی سەلامەتی، پەردەی لەسەر كەمتەرخەمییەكی درێژخایەن لادا كە لە سالانی ڕابردوویشدا هاوڵاتی دیكە تێیدا بوونەتە قوربانی.
حكومەت دوای ڕوودانی كارەساتەكە دەستی بە دانانی بەربەست كردووە.
پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەر لە ڕژانی خوێنی زیاتر، ناوچە مەترسیدارەكان بپارێزن و پاراستنی ژیانی خەڵك بكەنە كاری لەپێشینە نەك تەنیا كاردانەوەی پاش ڕووداو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە