1 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
بەرگریی شارستایی هەولێر: ئەو کۆگایەى کە ئەمڕۆ سووتا مۆڵەتی نەبووە
پەیام
كۆگایەكی تەنەر لە سنووری ناحیەی شەمامكی هەولێر سووتا و خاوەنەكەی دەڵێت زیانەكەی بە 150 بۆ 200 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت. بەرگریی شارستانیی هەولێرش ڕایگەیاند، ئەو شوێنە پێشتر بەنزینخانەی نایاسایی بووە و چەند جارێك ئاگری لێ كەوتووەتەوە و خەڵكیش گیانی لەدەست داوە، بەڵام دوای داخستنی كەسێكی دیكە هاتووە كاری تێدا كردووەتەوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر جەخت دەكاتەوە كە پێویستە ئەو پاڵاوگە و شوێنە نایاساییانەی كە پێشتر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داخستنیان دراوە پێویستە دابخرێن.
چەند جارێك وەزارتی ناوخۆی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە و شوێنە نایایاییەكانیان دەركردووە، بەڵام بەهۆی بوونی بەرپرسان لەپشت ئەو شوێنانەوە، زۆرێك لەو شوێنانە هێشتا كار دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە