05/09/2026 241 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق: پارەی سپێردراوی نێو بانكە مۆڵەتپێدراوەكان پارێزراوە

پەیام

بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كە سەرجەم پارەی سپێردراوی نێو بانكە مۆڵەتپێدراوەكان پارێزراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، بانكی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوە كرد "كۆی سیستمی بانكیی عێراق خاوەنی نەختینەی پێویستە و دەتوانێت بە كارایی كارەكانی بەڕێوە ببات، بە شێوەیەك كە ڕێژەی سەروەتە نەختینەییەكان بۆ پابەندییە كورتخایەنەكان دەگاتە زیاتر لە 60%".

بانكەكە ڕوونی كردەوە: دانانی لیژنەی سەرپەرشتی، یان چاودێری بەسەر یەكێك لە بانكە مۆڵەتپێدراوەكانەوە، بە واتای مایەپووچبوونی ئەو بانكە نایەت، بەڵكوو ئەمە ڕێكارێكی چاودێری یاسایی و خۆپارێزییە بۆ مسۆگەركردنی سەلامەتی بانكەكە و جێگیركردنی چالاكییەكانی، هاوكات پاراستنی مافی ئەو كەسانەشی پارەیان تێدا داناوە، ئامانجی سەرەكی ئەم هەنگاوانەیە".

بانكی ناوەندیی عێراق دووپاتیشی كردەوە: هەموو بانكە مۆڵەتپێدراوەكان لە كۆمپانیای گەرەنتی سپاردنەكان بەشدارن، كە ئەركی قەرەبووكردنەوەی سپاردەكارانە لە كاتی هەر بەربەستێكدا. 

بانكەكە چاودێری وردی ڕێكارەكان دەكات تاوەكو هاووڵاتییان لە هەر كاتێكدا بیانەوێت بتوانن دەستیان بە پارەكانیان بگات، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی باشترین پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بۆ كەرتی بانكی عێراقە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت؛ ئەمریکا کارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی ڕووسیا، ئێران دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی دراو بەشی هاوردەی تەواوی ساڵێک دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتى نانه‌وتی عێراق زیادی كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

سەرەتا