2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە، بەڵام زامنی ئاسایشیان ناكەین
پەیام
نێردەی تایبەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند واشنتن چیتر خۆی بە تاكە زامنی ئاسایشی وڵاتانی جیهان و ناوچەی كەنداو دانانێت و داوای لە هاوپەیمانەكانی كرد پشت بە تواناكانی خۆیان ببەستن.
تۆم باراك لە میانی هەشتەمین كۆڕبەندی ئاسایشی جیهانیی دەوحە ئاماژەی بەوە كرد، ئەمریكا لە ناوچەكەدا دەمێنێتەوە، بەڵام پاراستنی ڕەها و كۆنتڕۆڵی تەواوەتی بۆ وڵاتان دابین ناكات. ناوبراو جەختی كردەوە ئەم هەنگاوە بە واتای وازهێنان لە هاوپەیمانەكان نایەت، بەڵكو گۆڕینی شێوازی جێگیربوونی هێزەكانی ئەمریكایە.
سەبارەت بە دۆخی یەمەن، باراك ڕەوانەكردنی هێزی وشكانیی بۆ شەڕی حوسییەكان بە بێسوود ناوبرد و وتی دەستێوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە ڕابردوودا ئەنجامی نەبووە و لە داهاتووشدا سەركەوتوو نابێت.
نێردە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوەش كرد، كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی قەیرانی چەندین هەزار ساڵە بووەتەوە و ئەمریكا ناتوانێت لە چەند ساڵێكی كەمدا چارەسەریان بكات، هاوكات دۆخی سعودیەشی بە قورس وەسف كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە