2 کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، بانكی ناوەندیی مامەڵەی لەگەڵ بانكی گەشەپێدان قەدەغەكرد

پەیام 

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هەر جۆرە مامەڵەیەكی بانكیی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە دۆلاری ‏ئەمریكیی دوای ئەوەی بانكەكە خرایە لیستی سزاكانی ئەمریكاوە. 

ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندیی لە چوارچێوەی ‏نووسراوێكی فەرمیی و گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم دامەزراوە داراییە نابانكییەكان دەرچووە كە تێیدا جەخت لە ڕاگرتنی ‏سەرجەم چالاكییە دۆلارییەكانی ئەو بانكە كراوەتەوە. 

هەنگاوەكەی بانكی ناوەندیی عێراق دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی گەنجینەی ‏ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا ناوی بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی عێراقیی خستە نێو لیستی گەمارۆ ئابوورییەكانەوە و مافی ‏مامەڵەكردنی بە دراوی دۆلاری لێ سەندەوە، ئەویش بە تاوانی دەستەبەركردنی دۆلاری ئەمریكی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران. 

ئەم ڕێكارە نوێیانە دەبنە هۆی درووستكردنی بەربەستی قورس بۆ بەردەم ‏چالاكییە داراییە نێودەوڵەتییەكانی ئەو بانكە و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانییدا. ‏

بەرپرسانی ئەمریكا ئەوەشیان ڕاگەیاندبوو كە بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی عێراقی درێژەپێدەری بانكی میللیی ئێرانییە كە پێشتر سزا دراوە و سەرمایەكەی لەنێوخۆی عێراق بەگەڕخستووە، بەڵام بانكەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران بۆ ناوچەكانی باشووری عێراق دەگوازرێنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، بانكی ناوەندیی مامەڵەی لەگەڵ بانكی گەشەپێدان قەدەغەكرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران داخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە، کوەیت و عێراق هێڵێکی کۆنی گواستنەوەی نەوت نۆژەن دەکەنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ڕەخنەكان، كۆشكی سپی پشتیوانیی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق نوێكردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە دادگای فیدراڵی تانە لە دژی جێگرانی زەیدی و وەزارەتە نوێیەكان درا

سەرەتا