پێش 3 هەفتە
410 جار خوێنراوەتەوە
لە دەزگای نووری حیكمە سەرجەم قوتابییانی بەهرەدارانی قورئان خەڵات كران
پەیام
بەشی بەهرەدارانی دەزگای نووری حیكمە ئاهەنگێكی بۆ دەرچووانی خولەكانی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز ساز كرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا كە 120 قوتابی تەمەن 8 بۆ 16 ساڵ بەشدارییان تێدا كرد، 8 قوتابی توانیبوویان سەرجەم قورئان لەبەر بكەن.
دەزگاكە وێڕای دەستخۆشی لە مامۆستایان، خەڵاتی بەسەر گشت دەرچوواندا دابەش كرد و خەڵاتی تایبەتیش بە یەكەم تا سێیەمەكانی هەر قۆناغێك بەخشرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە