11/09/2026 4584 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

پەیام

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان هۆشداری دەدات لە هەوڵەكان بۆ دروستكردنی شەڕی تائیفی لە ناوچەكەدا. 

محەمەد حەكیم ڕایگەیاند كە شەڕی تائیفی نەخشەی ئەمریكا و زایۆنیزمە بۆ پارچەپارچەكردنی پێكهاتەكان و مەشغوڵكردنیان بە یەكترەوە، ئەمەش بە ئامانجی كردنەوەی بازاڕ بۆ فرۆشتنی چەكەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت وڵاتانی وەك توركیا، ئێران و سعوودیە بە ئاگاییەكی زۆرترەوە مامەڵە بكەن. ئەم وڵاتانە ئەركێكی مێژووییان لەسەرە تا ڕێگری بكەن لە گۆڕینی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا بۆ شەڕێكی مەزهەبی، چونكە ئەوە ئامانجی بنەڕەتی نەخشەی ئەمریكا و زایۆنیزمە بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.


سەبارەت بە كێشەی یەمەن، وتەبێژەكە ڕوونیكردەوە كە ناكرێت تەنها وەك كێشەی ناوخۆیی یان ڕەفتاری حوسییەكان سەیر بكرێت. بەڵكو دەبێت وەك بەشێك لە هاوكێشە جیوپۆلۆتیكییە گەورەكە و ململانێ نێودەوڵەتییەكان شیكاری بۆ بكرێت.

داواشی كرد خوێندنەوەی قووڵ بۆ ڕووداوەكان بكرێت و لە شیكاری ڕووكەشانە دوور بكەونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • 05/10/2026

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

سەرەتا