30/08/2026 4094 جار خوێنراوەتەوە

مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

پەیام

مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد.

ئەمڕۆ، یەكشەممە، لە شاری سلێمانی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد كە لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان پێك هاتبوون.

ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی ڕێگەچارەكانی چالاككردنی ڕۆڵی ئافرەتان بوو لە ناوەندەكانی بڕیاری سیاسی و شاندەكانی دانوستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق. 

لای خۆیانەوە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ جەختیان كردەوە كە ئافرەتان لە ڕیزەكانی كۆمەڵدا لە پێشەوەی بڕیارە سیاسییەكاندا بەشدارن و پشتیوانیی تەواوی توانا و ڕۆڵیان و هەر هەوڵێكیش بۆ بەرەوپێشبردنی توانای ئافرەتان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • پێش 1 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پەیامەكەی مامۆستا عەلی باپیر، پشتیوانیی كەسایەتییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا

  • پێش 2 هەفتە

    دەرچووانی خوێندنگەی عەبدوڵڵای كوڕی عومەر ئاهەنگێكیان لە سلێمانی بۆ ڕێكخرا

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر سەردانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ لەگەڵ بەرپرسی مەكتەب و دەزگاكانی كۆمەڵ كۆبووەوە

  • 11/09/2026

    وتەبێژی كۆمەڵ هۆشداری لە دروستكردنی جەنگێكی تایفی لە ناوچەكە دەدات

  • 30/08/2026

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

سەرەتا