2 کاتژمێر پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
دوو سەربازی ئیسرائیلی بە درۆنێكی سوپاكەی خۆیان كوژران
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە دوو سەربازی یەدەگی سوپاكەیان لەناو پێگەیەكی سەربازی لە بەیت حانوون، بەهۆی تەقینەوەی ئەو درۆنەی خۆیان كە بەرەو غەززە ئاڕاستەیان دەكرد، بریندار بوون و گیانیان لەدەستدا.
ئەو دوو سەربازە یەدەگەی سوپای ئیسرائیل سەرقاڵی ئاڕاستەكردن و هەڵدانی درۆنەكە بوون بەرەو ئاسمانی كەرتی غەززە.
بەڵام لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا، یەكێك لە درۆنەكان بە شێوەیەكی لەناكاو ئاڕاستەكەی گۆڕیوە و خۆی كێشاوە بەو پێگە سەربازییەی كە سەربازەكان لە ناوچەی بەیت حانوون لە ناویدا نیشتەجێ ببوون، ئەمەش تەقینەوەیەكی گەورە و برینداربوونی سەختی لێكەوتووەتەوە كە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەردووكیان.
هاوكات ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە فەرماندەیی سوپای ئیسرائیل لێكۆڵینەوەیەكی فراوانی لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە، تاوەكو بە تەواوی هۆكارە شاراوەكانی پشت كوژرانی ئەو سەربازانە بە درۆنەكەی خۆیان ئاشكرا بكات.
بە تایبەتی لە لێكۆڵینەوەكەدا بەدواداچوون بۆ ئەوە دەكرێت كە ئایا دروستبوونی " كێشە و پەككەوتن لە سیستەمی پەیوەندییەكاندا" وای كردووە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە كۆنترۆڵی لەدەست بدات و بگەڕێتەوە بۆ سەر بارەگای هەڵدانی و شوێنەكە بكاتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە