2 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. ئەمڕۆ كرێكارێكی بیانی و لەمساڵیشدا 25 كرێكار گیانیانلەدەستداوە
پەیام
لە ناوچەی عەربەت، كرێكارێكی بیانی بە ڕەچەڵەك ئێرانی بە ناوی عەبدولڕەحمان موتیب، تەمەن 42 ساڵ، لە كاتی كاركردندا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
سەندیكای كرێكاران لەبەردەم پزیشكی دادوەریی سلێمانی ڕوونكردنەوەی لەسەر ڕووداوەكە دا و ڕایانگەیاند: لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە پێك هێنراوە.
بەپێی ئامارێك كە ڕۆژی شەممە ڕاگەیەنرا ئەمە 25هەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی كرێكارانە لە كاتی كاردا لە سلێمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە