1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا.. دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكا كرد ڕاگەیەندرا

پەیام

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەكان ئەو كەسانەیان لە بەغدا دەستگیر كردووە كە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سەروەریدا سووكایەتییان بە ئاڵای ئەمریكا كردبوو. 

سەباح نوعمان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان سەرۆكوەزیرانی عێراق، لایەنە ئەمنییەكان ئەو كەسانەیان دەستگیر كردووە كە لە كاتی نمایشێكی چالاكییەكانی "ڕۆژی سەروەری" لە بەغدا سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكایان كردبوو. 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی جەختی لەوە كردەوە كە ڕێزگرتن لە هێما و نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتانی دۆست لە عێراق پابەندییەكی یاسایی و دیپلۆماسییە، و هەر پەلاماردانێك بە توندی لێپرسینەوەی لەسەر دەكرێت.

ئەم لێدوانەی نوعمان لە كاتێكدایە كە پێشتر زەیدی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەكە دەركرد و داوای كرد تەواوی ئەو كەسانەی تێوەگلاون بەپێی یاساكانی عێراق و عورفە نێودەوڵەتییەكان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بكرێنەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: قەیرانی ماوەی ڕابردوو بەرەو كۆتایی دەچێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغدا.. دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكا كرد ڕاگەیەندرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای چەندجار لە دواخستن ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێكرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دارایی پەرلەمان دەستبەرداربوونی عێراق لە یاسای قەرزکردن ڕادەگەیەنێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەج و عومرەی عێراق: هۆکاری کەمیی دەرچووانی تیروپشکی حەج سنوورداریی پشکەکان بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەنیازی كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی نەوتگوێزەرەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق پێشبینی باران و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بەمنزیكانە جێبەجێكردنی پلانی بوونی چەك لە دەستی دەوڵەت دەستپێدەكات

سەرەتا