04/10/2026 433 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

پەیام

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: بۆچوونی ئەمریكا لەبارەی داواكارییەكانیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و ئامادەكاریی بۆ مامەڵە لەگەڵ هەموو سیناریۆكان دەكەن.

كازم غەریبابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكیدا تیشكی خستەسەر دواین پێشهاتەكانی دانوستانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا و وتی: ئەو پێشنیازەی لەلایەن عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە لە نیویۆرك پێشكەش كرا و لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە بە لایەنی ئەمریكی درا، كۆشكی سپییش وەڵام و بۆچوونی خۆی لەبارەیەوە پێشكەش كردووە.

لە درێژەی قسەكانیدا، كازم غەریبابادی وتی: لەئێستادا پێشنیازەكانی لایەنی ئەمریكی لەبارەی پلانە حەوت خاڵییەكەوە لەژێر لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوەی نێوخۆییدایە و لە كاتی دروستبوونی هەڵوێستی كۆتایی لە ڕێگەی كەناڵە گونجاوەكانەوە ڕادەگەیەنرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی كردەوە "لەهەمانكاتدا وڵاتەكەی پارێزگاری لە ئامادەكاریی پێویست بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو سیناریۆكانی دیكەدا دەكات".

ئەمەو لە میانی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لە كۆتایی مانگی ڕابردوو، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیازێكی حەوتڕۆژی لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە ئاڕاستەی ئەمریكا كرد، بەڵام شەممەی داهاتوو سەرۆكی ئەو و ڵاتە پێشنیازەكەی ڕەت كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. چه‌ندین سیستمی په‌یوه‌ندی له‌كارخران و ئه‌گه‌ری هێرشیی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌ نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكادا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە ڕێگەی سەربازییەوە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه‌ درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران زیاتر بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە ناردنی کەشتیگەلی نەوتهەڵگر هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ئەمریکا دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف: گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا سه‌ری ساڵ گورز له‌ ئێران نه‌وه‌شێنرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌راقچی: حه‌وت مه‌رجه‌كه‌مان پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ بۆ ڕێكه‌وتن و كردنه‌وه‌ی هورمز

سەرەتا