1 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ڕێگری لە گرانیی بازاڕ، لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی چوونەتە كۆگاكان
پەیام
بۆ ڕێگریكردن لە گرانبوونی نرخی كەلوپەل و قۆرغكاری لە بازاڕەكانی سلێمانی، لیژنەكانی قائیمقامیەت هەڵمەتێكی چڕیان بۆ پشكنینی كۆگاكان دەست پێكردووە.
بە پاساوی ناجێگیری نرخی دۆلار هەندێك بازرگان دەرگای كۆگاكانیان داخستووە، سەرۆكی لیژنەكەیش جەخت دەكاتەوە كە شتومەكی پێویست بە نرخی جێگیر لە كۆگاكاندا هەیە و هەر سەرپێچییەك سزای توندی دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە