2 کاتژمێر پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

دوو بەرپرسی عێراقی لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران

پەیام  

دوو بەرپرسی عێراقی لە بەغدادی پایتەخت لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئازادكردنی دوو بەرپرسی حكوومیی پێشووی لە دەستی ڕفێنەرانی لە شاری بەغداد ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێكی ڤیدیۆییدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرای كرد كە لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی پڕۆسەیەكی ئەمنیی جۆریی لە بەغداد ئەنجام بدات.

دەزگاكە بێ ئەوەی ناوی بەرپرسەكان ئاشكرا بكات، ڕایگەیاند: لە پڕۆسە ئەمنییەكەدا توانراوە دوو بەرپرسی حكوومی پێشوو ئازاد كراون و هەشت تۆمەتباری تێوەگلاویش لە تاوانی ڕفاندن و تاوانی دیكە دەستگیر كراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لە پڕۆسە ئەمنییەكەدا چەك و بەڵگەنامەی ساختەی گرووپێكی چەكداری دەرچوو لە یاسا لە شوێنی ڕفێنەرەكان دەستی بەسەردا گیراوە و زانیارییەكانیش دەریدەخەن كە ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانیان هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو بەرپرسی عێراقی لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرزكردنەوەی دۆلار گوزەرانی چینی هەژار و مامناوەندی سەخت كردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراك و دەرمان، داوای دامەزراندنی دەستەیەك دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕازیكردنی لایەنەكان، پێشنیازی دروستكردنی وەزارەتێكی نوێ لە عێراق هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بۆشایی ئەمنی لە سێ پارێزگادا بووەتە سەرچاوەی مەترسیی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وتاربێژی نەجەف داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكێجێك بۆ چارەسەری كاریگەری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار پێشنیازدەكڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێكی زۆر دۆلار دەخەینە بازاڕەوە

سەرەتا