10/10/2026 578 جار خوێنراوەتەوە

لە ناوچەیەكی سنە زیاترلە 12 هەزار تۆن ترێ بەرهەم دێت

پەیام  

ساڵانە لە شاری قوروە و دەوروبەری لە سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، زیاتر لە 12 هەزار تۆن ترێی كوالێتی بەرز بەرهەم دەهێنرێت.

ئەبووزەر محەمەدی، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی شاری قوروە لە پارێزگای كوردستان، یان سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند: ئەم شارە خاوەنی 1200 هێكتار باخی ترێیە و ساڵانە 12 بۆ 13 هەزار تۆن بەرهەم دەخرێتە بازاڕەوە. 

بەپێی ئامارەكان، بەتەنیا شارۆچكەی دڵبەران لە قوروەی سنە 580 هێكتاری ئەم باخانەی لەخۆ گرتووە و ساڵانە پێنج هەزار و 800 تۆن ترێ لەو شارۆچكەیە بەرهەم دێت.

محەمەدی ئاماژەی بەوە كرد "ئەم بەرهەمانە تەنها بۆ ساغكردنەوەی ترێی تازە نین، بەڵكو بەشێكی زۆریان دەكرێنە شەربەت، مێوژ، كشمیش و سركە".
 
ناوبراو ڕوونی كردەوە "ئێستا پرۆسەی پاككردنەوە و لەكیسكردنەكە زیاتر بە شێوەی خێزانییە"، بۆیە داوای لە وەبەرهێنەران كرد بێنە پێشەوە و لە بواری پیشەسازیی خۆراكدا وەبەرهێنان بكەن. 

بە وتەی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قوروە پەرەپێدانی ئەم پیشەسازییە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی باخەوانان و زیادبوونی بەهای ئابووریی بەرهەمەكان، ئەمەش دەبێتە هەلێكی گرنگ بۆ بووژاندنەوەی زیاتری ئابووریی ناوچەكە و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان لە ڕێگەی دروستكردنی یەكەی پیشەسازیی مۆدێرنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا