2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
زیاترلە 500 سزادراوی لە سێدارەدان لە هەرێم هەیە
پەیام
لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج سەد سزادراوی لە سێدارەدان هەیە كە كۆنترینیان ژنێكە سزاكەی بۆ ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێم ڕایگەیاند: لەنێو سزادراوەكاندا دوو هەزار كەس بەهۆی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون و سزا دراون، ئەوەش یەك لەسەر سێی گیراوانی هەرێم دەكات، كە كە زیاترلە 6 هەزار سزادراون.
ئیحسان عەبدولڕەحمان وتیشی: شەش بنكە كراوەتەوە بۆ ڕاهێنانەوەی بەندكراون و بەندكراوانی ماددەی هۆشبەر، تائێستا پێشوازییان لە 1135 كەس كردووە.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێم 544 سزادراو بە سێدارە هەن، بەڵام سزاكەیان هەڵپەسێردراوە و جێبەجێ ناكرێت.
شەش هەزار و چوار سەد سزادراو لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن كە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە