1 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە، كەرتی ئاسمانی و وزەی پەك خست

پەیام  

هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر سعودیە جووڵەی فڕۆكەخانەكانی ریاز، جەددە، دەمام و ئەحسای پەك خست.

بەهۆی زنجیرەیەك هێرشی مووشەكی و درۆنیی هێزە حووسییەكانی یەمەن بۆ سەر قوڵایی خاكی سعودیە، دۆخی ئەمنی لە وڵاتەكەدا تێك چووە، بەپێی ئامارەكان، تەنیا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیك خالید لە ریاز، 221 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونەتەوە و فڕۆكەخانەكە بەتەواوی چۆڵ كراوە. 

هەروەها ترافیكی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكانی جەددە، دەمام و ئەحساش بەهۆی ئەم پەرەسەندنە ئەمنییانە پەكی كەوتووە.

لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەكان باس لە بەرزبوونەوەی دووكەڵی ڕەش لە دامەزراوەی گازی "شدقم" لە پارێزگای ئەحسا دەكەن كە بەهۆی هێرشەكانەوە ئاگری گرتووە. 

ئەم هێرشانەی یەمەن وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر بە 77 هێرشی ئاسمانی و مووشەكی سعودیە بۆ سەر چەند پارێزگایەكی یەمەن لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئەنجام دراون. 

لەوبارەوە یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی یەمەن كە سەر بە حووسییەكانە، ڕایگەیاند: ژمارەی هێرشەكانی سعودیە لەمدواییانەدا گەیشتووەتە 1934 هێرش. 

تا ئێستاش دۆخی ئەمنی لە ناوچە ئامانجگیراوەكان ناجێگیرە و هاتوچۆی فڕۆكەوانی بەتەواوی ڕاگیراوە، ئەمەش گەورەترین ئاستەنگی بۆ ئاسایشی ئاسمانی و وزەی سعودیە لەمساڵدا دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە، كەرتی ئاسمانی و وزەی پەك خست

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. لە 48 كاتژمێردا 10 كەسی دیكە لە غەززە شەهید بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ساڵێك بەسەر ئاگربەستی غەززە تێدەپەڕێت و كۆمەڵكوژییەكان بەردەوامە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڵدەبژێردرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێكردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل مانگی ڕابردوو 280جار هەڵیكوتاوەتە سەر سوریا و دەیان كەسی گرتووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە چەند هێرشێكی نوێدا لە ئێران سێ ئەفسەری پۆلیس كوژران

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ ئەمریكا: ئامادە بن بۆ دووبارەبوونەوەی شكستە مێژووییەكان

سەرەتا