26 خولەک پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخستنی بودجەی 2027 ی عێراق تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

پەیام  
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی فەرمییەوە ڕایگەیاند، كۆتاییان بە ڕێكخستنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی (2027) هێناوە، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ناردنی پەرلەمان و بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی جەخت كراوەتەوە، كە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی نوێ جێگیركردنی 500 هەزار كارمەندی گرێبەست و زیادكردنی 120 هەزار پلەی وەزیفیی نوێ بۆ سەر میلاكی حكومەت لەخۆ دەگرێت.

لەم بارەیەشەوە وەزارەتەكە جەختی كردووەتەوە كە لە داڕشتنی بودجە نوێیەكەدا ئەو بارودۆخە ئابوورییە نائاساییەی بەهۆی جەنگ و داخستنی گەرووی هورمز و پاشەكشەی هەناردەی نەوتەوە هاتووەتە ئاراوە بە هەند وەرگیراوە و لەبەرچاو گیراوە.

هاوكات وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەش كردووە كە بودجەی ساڵی2027 تەرخانكردنی بڕی 5 ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ پارێزگاكان لەخۆ دەگرێت، ئەمە جگە لە تەرخانكردنی بڕی 1 ترلیۆن دینار بۆ سندووقی نەوەكان، كە نەوەكانی داهاتوو دەتوانن سودی لێ وەربگرن.

هەروەها وەزارەتەكە ڕوونی كردووەتەوە كە لەم بودجەیەدا بەرزبوونەوەی پشكی داهاتە نانەوتییەكانی عێراق تۆمار كراوە، بە جۆرێك كە ڕێژەكەی گەیشتووەتە لە سەدا 18 لە كۆی گشتیی داهاتەكانی وڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    ڕێكخستنی بودجەی 2027 ی عێراق تەواوبووە و دەنێردرێتە پەرلەمان

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 97 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەقاچاخبردن، بەرپرسیارێتییەکی دەستوورییه

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا