19 خولەک پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

حەیدەر عەبودی: لە هەرێمەوە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێت

پەیام  
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە 23 دەروازەی نافەرمییەوە بە قاچاخ دەبرێت، هه‌ر بڕه‌ نه‌وتێكیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ هه‌نارده‌ بكرێت، حسابی قاچاخی بۆ ده‌كرێت.

عه‌بودی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هد ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە و کەس لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناکات، هاوکات بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی هەواڵگری، باس لە بوونی 23 دەروازەی نافەرمی و بەقاچاخبردنی رۆژانەی نەوت لەو دەروازانەوە کرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر بنەمای راپۆرتی هەواڵگریی لیژنەیەکی نێردراو بۆ کوردستان، دەرکەوتووە کە 23  دەروازەی نافەرمی بوونیان هەیە و رۆژانە لە نێوان 180 هەزار بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ لەو دەروازانەوە دەبرێتە دەرەوە.

هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو پرۆسەی بەقاچاخبردنە پەیوەندیی بە تۆڕێکی مافیای نێودەوڵەتییەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    حەیدەر عەبودی: لە هەرێمەوە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدی: لەسەدا 70ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان تاڵانییان تێدا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکی زەیدی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نەوتیش ڕەتیدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم (جی ٥) ـی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەرتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی مەدا: هێشتا میلیشیاكان لە جورفولسەخر ماون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین پابەندی دەستوور بن

سەرەتا