17 خولەک پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆیتەرز: واشنتن فشاری لە عێراق و ڤەنزوێلا كردووە لە "ئۆپێك" بكشێنەوە
پەیام
ڕۆیتەرز دەڵێت، ئیدارەی
ترامپ هانی عێراق و ڤەنزوێلای داوە لە ڕێكخراوی «ئۆپێك» بكشێنەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری
10 سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا،
لە ماوەكانی پێشتری ئەمساڵدا هانی ڤەنزوێلا و عێراقی داوە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری
نەوت «ئۆپێك» بكشێنەوە و ڕێگریشی لە ڤەنزوێلا كردووە كرێی ساڵانەی ئەندامێتییەكەی
بدات.
هەنگاوەكان لە چوارچێوەی
فشاری ئەمریكادا بوون بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنان لە هەردوو وڵاتدا،
لە ترسی ئەوەی كۆتەكانی بەرهەمهێنانی ڕێكخراوەكە ڕێگری لەو هەوڵانە بكەن.
لە عێراق، عەلی فالح زەیدی،
سەرۆك وەزیران، دوای گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا ئەگەری كشانەوەی لە كۆبوونەوەیەكی
حكومیدا خستە ڕوو، بەڵام وەزارەتی نەوت دژی وەستایەوە و قەناعەتی پێ كرد بمێننەوە
و هەوڵی زیادكردنی پشكی بەرهەمهێنانی وڵاتەكە بدەن.
لە ڤەنزوێلاش، بە وتەی
دوو سەرچاوە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، هاتە سەر هێڵ بۆ ڕازیكردنی
واشنتن تا فشارەكانی ڕابگرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئۆپێك
ڕووبەڕووی دابەزینی پشكی بازاڕی بووەتەوە، دوای كشانەوەی چوار ئەندام لە ساڵی 2019ەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە