22/05/2025 390 جار خوێنراوەتەوە

کۆمەڵ: هیواخوازین دادگای فیدراڵی بە گرنگییەوە ‏لە سکاڵای هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بكۆڵێتەوە

پەیام

بەسەرپەرشتیی مامۆستا ‏عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری؛ ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و چەند پرس و ‏تەوەرێكی گرنگ باسیان لێوە كرا.

بەلاغی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

بسم اللە الرحمن الرحیم‎  ‎

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەسەرپەرشتیی مامۆستا ‏عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و چەند پرس و ‏تەوەرێكی گرنگ باسیان لێوە كرا و  هەڵوێست و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە دەركرا‎.‎

‏-‏ لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كەبڕیاری لە كۆتایی ‏ئەمساڵ ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت، كۆمەڵی دادگەری هەرزوو بە گیانی لەخۆبردوییەوە ‏هەنگاوی نا و خواستی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی فراوانی هەبوو لە پارت و لایەنە ‏سیاسییەكان و چەند كەسایەتییەكی دەرەوەی دەسەڵات. لە ماوەی ڕابردوودا ‏كۆبوونەوەی زۆر كران و كۆمەڵ جگە لە خواست و بەرژەوەندیی خەڵك و ‏هاووڵاتییان هیچ جۆرە داواكارییەكی نەبوو لە پێكهێنانی هاوپەیمانی، بەڵام بەداخەوە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیی فراوان بێئەنجام دەرچوون.

كۆمەڵی ‏دادگەری هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵكو هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانیی دیكەی دا ‏لەپێناو گێڕانەوەی هیوا و متمانەی خەڵكی بە هەڵبژاردنەكان، بەڵام بەداخەوە ‏هیچكام لە هەوڵەكان ئەنجامیان نەبوو، بۆیە ناچارین بە هەموولایەك ڕابگەیەنین ‏كە بەداخەوە هەرچەندە هەوڵمان زۆر دا، بەڵام ئەوەی مەبەست بوو لە پێكهێنانی ‏هاوپەیمانی بەدەستەوە نەهات و ئەمجارەش هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان نەیانتوانی ‏پێكەوە بە پلانی تۆكمەوە بەشداریی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ‏عێراق بكەین. (ئەگەر پێویستی كرد لەكاتی خۆی هۆكارەكانی پێكنەهێنانی ‏هاوپەیمانی باس دەكەین).‏

‏-‏ پرسی بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری یەكێكی دیكە بوو لەو ‏بابەتانەی باسیان لێوە كرا، ئەنجوومەنی باڵا گوێی گرت بۆ ڕاپۆرتی سەرۆكی لیژنەی ‏باڵای ئامادەكاریی كۆنگرە و هەنگاوەكانی كۆبوونەوە گشتییەكان و ئەوەی پێی ‏گەشتوون، ئەنجوومەنی باڵا سوپاسی كار و ماندووبوونی لیژنەی باڵای ئامادەكاریی ‏كۆنگرەی كرد كە دڵسۆزانە و لە كەمترین ماوەدا توانییان كۆبونەوە گشتییەكان لە ‏تەواوی ئۆرگان و شار و شارۆچكەكان بە سەركەوتویی ئەنجام بدەن، هەروەها ‏سوپاسی تەواوی ئۆرگانەكانی كرد كە بە باشی و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵ ‏بەشدار بوون لە كۆبونەوە گشتییەكان و پابەند بوون بەبڕیارەكانی لیژنەی باڵا، بە ‏پشتیوانیی خوا لە نزیكترین كاتدا كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵ گرێ دەدرێت‎.‎

‏-‏ ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری هیوای خواست دادگای فیدراڵی بە گرنگییەوە ‏لەو سكاڵایەی كۆمەڵ بكۆڵێتەوە كە پێشكەشی دادگاكەی كردووە و داوای ‏هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، بەهۆی ئەوەی بە ‏ئەركی سەرشانی هەڵنەستاوە و تا ئێستا نەیتوانیوە سەرۆكایەتییەكەی هەڵبژێرێ و ‏وا بۆ دوو ساڵ زیاتر دەبێ حكومەت و تەواوی دامودەزگاكانی هەرێم وادەی یاساییان ‏بەسەرچوە و كاربەڕێكەرن‎.

‏-‏ هێرش و پەلامارە بێبەزەییانەكانی قەوارەی زایۆنیش بۆ سەر غەزە و هەوڵی ‏پاكتاوكردنی دانیشتوانەكەی و بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی ‏عەرەبی و ناوچەكەش مایەی نیگەرانییە و هەموو لایەك لەبەردەم ‏بەرپرسیارێتییەكی گەورەدان لەبەردەم خوا و پاشان مرۆڤایەتی‎.‎

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‎ ‎
‏٢٢/٥/٢٠٢٥‏

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: چیتان پێ دەكرێت بۆ خەڵكی غەززە بیكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خێرخوازێكی هەولێر 11 دەفتەر دۆلار بۆ خەڵكی برسی غەززە دەدات بە دەزگای بەخشین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    داوا لە کۆمەڵى دادگەری دەکرێت کار بۆ ئاشتەوایی و ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد بکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ هەمیشە دەستپێشخەر و زەمینەخۆشكەر بووە بۆ یەكڕیزی نێوان ‏ئیسلامییەكان

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵ كۆنگرەی بەرەوپێشچوون و گەشەكردنی خوشكان بوو

  • پێش 1 هەفتە

    ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد

  • پێش 1 هەفتە

    مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌كات

سەرەتا