20 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێنه پاسه‌وانی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێنج هه‌زار كه‌س له سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێنه پاسه‌وانی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ڕه‌زامه‌ندی داوه به دانانی پێنج هه‌زار كه‌س له سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دانانیان به پاسه‌وان له شوێنه‌واره مێژووییه‌كان، وتیشی: ئه‌و هه‌نگاوه بازدانێكی جۆرییه له سیاسه‌تی وه‌زاره‌تدا، بۆ تێكه‌ڵكردنی سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به بازاڕی كار.
ئه‌سه‌دی ڕایشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه گه‌نجانی ته‌مه‌ن (18 بۆ 30) ده‌گرێته‌وه، كه كه‌مترین ئاستی خوێندنیان بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی بێت، به مه‌رجێك دانیشتووی ئه‌و ناوچانه بن، كه له شوێنه‌واره‌كانه‌وه نزیكن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان، وتیشی: ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار بووه.
ئه‌سه‌دی وتیشی: پێشنیازه‌كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایه بۆ گۆڕینی سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ كه‌سانی كاریگه‌ر و به‌رهه‌مهێن، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان تاكو توانای گه‌نجێتیان بكرێت، وه هاوكارده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و به‌دیهێنانی هه‌لیكاری شایسته بۆ چین و توێژه هه‌ژار و بێبه‌شه‌كان.
ئه‌سه‌دی داوای له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به زوویی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌و شوێنانی دیاری بكه‌ن كه ده‌یانگرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە