20 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا جارێكی دیكه هۆشداری له گرووپه میلیشیاكانی عێراق ده‌دات
په‌یام
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی دیكه نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران بوونه‌ته مایه‌ی زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ری عێراق و له چالاكییه نایاساییه‌كانیان به‌رده‌وامن.
تامی بروس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و ڕۆڵه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران و گرووپه تیرۆرستییه‌كانی دیكه له عێراق ده‌یگێڕن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و گرووپانه له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبی چالاكییه‌كانیان له عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌رده‌وامن له چالاكییه نایاساییه‌كانیان كه بوونه‌ته هۆی شێواندنی دۆخی عێراق و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی.
ئه‌م قسانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌و گرژی و پێكدادانه بوو كه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غداد ڕوویدا.
به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی حزبوڵڵاوه كوژران و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، تاوانباران ڕاده‌ستی یاسا بكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە