پەیوەند عومەر
21/01/2025
301 جار خوێنراوەتەوە
ئایا ئیسرائیل شکستی هێنا؟
لەوەتەی قەوارە زایۆنی دروست بووە، بەردەوام لە ژێر گوتاری
"قوربانی"دا ماوەتەوە، واتە هەمیشە واپیشان دەدات کە ئەو لەناوچەکەدا
قورباننیەکی گەورەیە.
ژیانی
ئەو بەهۆی هەڕەشەی دوژمنە جۆربەجۆرەکانییەوە لە مەترسیدایە، سیاسەتی بەقوربانیکردن
لەناوچەکەدا تەواو سەرکەوتووبوو، ئەو هاوسۆزییە نێودەڵیەتیەی کە بەدرێژایی مێژووی
زایۆنی بۆ قەوارەکەی دروست بوو، بۆ ئەوەبوو کە ئەوی قوربانی لە دەست دوژمنەکانی
بپارێزێت.
ئەم مۆدێلە تا هاتنی (ناتەنیاهۆ) بەردەوامبوو، خۆرئاوا بەگشتیی و
ئەمریکا بەتایبەتی، نەک لە ئاست ئەو هەموو دەستدرێژییەی قەوارەی زایۆنی
بێدەنگبوون، بەڵکو بەردەوام هێزی بەهانەوەچونیان ئامادەبووە، لە کوێ پێویستی کردبێت
لەوێ ڕاستەوخۆ قەڵغانی پارستنیان بۆ دروستکردووە.
بەڵام ناتەنیاهۆ بەم سیاسەتی بێدەسەڵاتی و قوربانییە ڕازی نەبوو،
بەدەنگی بەرز وتی: چیدیکە ئیسرائیل بێدەسەڵات و قوربانی نییە".. ئەو چەمکی
زەبرو هێزی خستە شوێنی قوربانیی.
ناتەنیاهۆ دەستەواژەی "لەناوبردن و سڕینەوەو نەخشەی پڕ
تەماعی ئیبراهیمی" خستە ناو فەرهەنگی سیاسی و دەسەڵاتی قەوارەکەیەوە.
بینیشمان لە ئەرزی واقیعدا، نەک بەهەموو هێزی خۆیەوە، بەڵکو
بەتەواوی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکاو پشگیری تەواوی زلهێزەکانەوە، پەلاماری
کەرتی غەزززەیدا.
ئەو بەغرورێکی گەورەوە، کە پێشتر لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل
نەبینراوە، سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکردنی پەیڕەوکرد.
پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا
ئەوەی ناتەنیاهۆو دەسەڵاتەکەی وەک دروشم بەرزیانکردەوە، لە ماوەی ئەم (٤٧١) ڕۆژەی
جەنگدا، دەستیان کەوت؟
بەدڵنیاییەوە نەخێر، چونکە دوژمنە سەرسەختەکەیان (حەماس) ماوە و
غەزەیەکانیش دوای ئەو هەموو ماڵوێرانی و شەهیدەی بەخشیان، بەو پەڕی حەمماسەتەوە
ئامادەن بگەڕێنەوەو کەلاوەکانیان سەرپێ بخەنەوە، بەمەش نەک ئیسرائیل هیچی
دەستنەکەوت، بەڵکو دوژمنێکی هارو پڕلە گیانی تۆڵەسەندنەوەی کردەوە بەدراوسێی خۆی.
لۆژیک پێماندەڵێت: ئەزموونێکی سیاسی و حوکمڕانی ئیسرائیل شکستی
هێناو ئیتر بۆهەتایە چاوشکێن بوو، ئەوە جگە لەوەی کە ئیسرائیل لە ناوخۆیدا توشی
دەیان کێشەی گەورە دەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی پەیوەند عومەر